بەبێ‌ كۆنگرە سەرۆكی‌ یەكێتی‌ مامۆستایان دەگۆڕدرێت

07/05/2016 - 10:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیو ـ سلێمانی


لەبەر بارودۆخی سیاسی و قەیرانی دارایی و كۆبونەوەیەكی‌ نێوان ئەندامانی‌ مەكتەبی‌ جێبەجێكاری یەكێتی‌ مامۆستایاندا، بڕیار ئەمساڵ كۆنگرە سازنەكرێت و تائەوكاتەشی‌ كۆنگرە سازدەكەن، سەرۆكەكەیان بگۆڕن،
مامۆستا عەتا رەمەزان ، جێگری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بە كوردیو ڕاگەیاند" لەبەر بارودۆخی سیاسی و قەیرانی دارایی و كۆبونەوەیەكی‌ نێوان ئەندامانی‌ مەكتەبی‌ جێبەجێكاری یەكێتی‌ مامۆستایاندا و ئەنجومەنی شورای هەرێم و پەرلەمانی كوردستان و سەندیكای پارێزرەكانی كوردستان هەموویان یەك دەنگ بوون لەسەر داواخستنی كۆنگرەی یەكیتی مامۆستایان لە كۆی 26ئەندامی مەكتەبی 22 ئەندام هاودەنگ بون لەسەر درێژكردنەوەكەی."
جێگری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان وتیشی"پاش لە دەست لەكاركێشانەوەی مامۆستا عەبدول واحید محمد حاجی بەزۆرینەی ڕەهای دەنگی ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی مامۆستایان، مامۆستا ئەحمەد صابر گەرمیانی بەسەرۆكی یەكێتی مامۆستایان هەڵبژێرا."
مامۆستا عەتا رەمەزان ، ڕاشیگەیاند"هەرلە كۆبونەوەكدا بریاردرا كۆنفرانسێكی پیشەیی و پەروەردەی لە پشوی هاویندا ساز بكرێت هەروەها ۆرك شۆپێك لەسەر گرفتەكانی خوێندنی باڵاو زانكۆكان ساز بكرێت. "
جێگەی ئاماژەیە پۆستی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پێشتر بەڕێكەوتن لەنێوان یەكێتی و پارتیدا یەكلای كراوەتەوە و ماوەی دووساڵ و نیوە پۆستی سەرۆكی یەكیتیەكە لای یەكێتی نیشتمانی كوردستان بووە .

 

 

أ.س