ئەمڕۆ سەلیم جبوری لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان كۆدەبێتەوە

08/05/2016 - 09:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیوـ سلێمانی
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەردانێك گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەك پەرلەمانتارەوە پێشوازی لێكرا بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی و بزوتنەوەی گۆران كۆبێتەوە.
سەرچاوەیەك بە كوردیوی ڕاگەیاندوە" سەلیم جبوری شەوەكەی سەردانی ماڵی ئارام شێخ محمد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ماڵی ئاڵا تالەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات "
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە" ڕۆژی یەك شەممەش سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاتژمێر 9:30 نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران كۆدەبێتەوە و دواتریش لەكاتژمێر11ی پێش نیوەڕۆ سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەكات"
جێگەی ئاماژەیە شەوی ڕابردوو سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوینەۆرانی عێراق بەسەردانیك گەیشتە شاری سلێمانی ئامانج لەسەردانەكەشی گفتوگۆكردنە لەگەڵ بەرپرسانی كوردە بۆگەرانەوەی پەرلەمانتارانی كوردە بۆ شاری بەغداد.

أ.س