د. عومەر عەلی

د. عومەر عەلی

 

دکتۆر عومەر عەلی

.لە دایک بووی یەکێک لە گوندەکانی باشووری کوردستان

.خێزانداره و دوومنداڵی هەیه کوڕو کچێک‌ بەناوەکانی محەمەد و مەروه

.‌بڕوانامەی دیبلۆمی بەدەستهێناوە لە زانستەکانی کۆمپیوتەردا

.بڕوانامەی دیبلۆمی بەدەستهێناوە لە دیراساتی ئیسلامیدا

.بڕوانامەی زانستی ووتاربێژی بەدەستهێناوە

.بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناوە لە شەریعەو قانوندا

.بڕوانامەی دیبلۆمی باڵای لە زمان و مامۆستایی ئینگلیزدا بەدەستهێناوە لە زانکۆی وەیڵز بەریتانیا

.بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە لەسەر ڕەوشی خوێندنی ئینگلیزی لە کوردستاندا

.بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێناوە لەسەر لانگویج ئەند کۆمەنیکەیشن

.خاوەنی دەیان بڕوانامەی جیا جیا وەک بەشداری کردنی خول لە بوارە جیا جیاکانی ئەکادیمیدا

.بە سەدان نوسراوو بابەتی هەمەجۆرو لێکۆڵینەوه و بڵاوکراوەی هەیە

.خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری بوار بووە

.خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری خۆشبەختی بووە

.بەڕێوەبەری ڕێکخراوی بوار بووە

.ئەندامی ڕێکخراوی دەبلیو ئی ئەی بووە بۆ فێرکاری

.سەرنووسەری گۆڤارو سایتی دەریای نوور بووە

.دەستەی دامەزرێنەری چەندەها دەزگای ڕاگەیاندن و بۆ چەندەها دەزگای ڕاگەیاندنیش نووسیویەتی

.ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید(چاك) بووە لە بەریتانیا

.ووتار خوێنی مزگەوتی نوور بووە لە بەریتانیا

.ووتار خوێنی مزگەوتی تەقوا بووە لە بەریتانیا

.ووتار خوێنی مزگەوتی صلاح الدین ی ئەیوبی بووە لە بەریتانیا

.دەستەی دامەزرێنەری کۆڕبەندی بانگوازانی کورد بووە لە بەریتانیا

.ووتار خوێنی مزگەوتی سەرتەکی بەمۆ بووە لە کوردستان

.ووتار خوێنی مزگەوتی گەیلانی بووە لە کوردستان

.مامۆستای پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بووە

.مامۆستای زانکۆی لەندەن بۆ زانستە مرۆڤایەتیەکان بوو

.کارمەندی کۆلێژی پەرەپێدانی خوێندن بووە لە بەریتانیا

.بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکانی دەرەوەی زانکۆی لەندەن بۆ زانستە مرۆڤایەتیەکان بووە

.خاوەنی کۆمپانیایی زمان و خوێندن بووە لە بەریتانیا

.سەرپەرشتی چەندین توێژینەوەی ماستەرو دکتۆرای کردووەو بەردەوامیشی هەیە

.خاوەنی پرۆژەی قیبلە یە لە ئێستەدا بۆ نووسین و کاری بانگەوازی

.بەڕێوەبەری ڕێکخراوی اقرأ ە لە ئێستەدا بۆ خوێندن و یارمەتی قوتابی

لە گەرمەی شەڕی برا کوژیدا بوو، وتیان لیوای تایبەت وەردەگرن یەکیەتی، ٥٠٠ دیارو قاتێکی کەتافی دەدەن، بەڵام دەبێت تفەنگ عایدی خۆت بێت و