بزانە سۆنی چ جۆرە مۆبایلێكی دروست كردووە

21/05/2016 - 08:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی مۆبایلێكی نوێی دروست كردووە، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندییە.

سۆنی ژاپۆنی باسی لەوەكردووە، ئەو مۆبایلەی دروستی كردووە، قەبارەی شاشەكەی شەش ئینجەو روونییەكە (1920X1080) یەو كامێرای سێلفییەكەی (16) مێگە پێكسڵەو لەتوانایدا هەیە لەتاریكی وێنەی روونبگرێت و فلاش بەكاربهێنێت.
هەروەها كامێرای دواوەی (21.5) مێگە پێكسڵەو مۆبایلەكەش ناونراوە (ئۆڵترا) یەو قەبارەی میمۆرییەكەی سێ‌ گێگە بایتەو میمۆرییەكەی خۆیشی (16) مێگەبایتەو دەشتواندرێت تاكو (200) گێگە بایت گۆڕانكاری بەسەرابێت.

 

ئـ . كـ