هیوندای ئەم جۆرە رۆبۆتە دروست دەكات

23/05/2016 - 11:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

 

كۆمپانیای هیواندای كۆریای باشوور رایگەیاند، جۆرە رۆبۆتێكیان دروست كردووە كە لەتوانادا هەیە بچەمێتەوە.
ئەو رۆبۆتە بۆ كاری تایبەتی دروستكراوە، وەكو پیشەسازی و سەربازی و هاریكاری مرۆڤ لەكاری لاوەكی و تواناشی هەیە بچەمێتەوە.
هەروەها كۆمپانیای هیوندای كۆریای باشوور باسیشی لەوەكردووە، ئەوان بەردەوام دەبن لەسەر پەرەپێدانی داهێنانە ئەلیكترۆنییەكان بەتایبەتی لەبواری رۆبۆت.
ئاژانسی شینخوای چینی بڵاویكردۆتەوە، ئەو جۆرە رۆبۆتەی دروستكراوە لەسەر شێوەی پیاوی ئاسن وایەو كاری گواستنەوە ئەنجامدەدات بۆ شوێنێكی نزیك و دەشتوانێت بەسەر پلیكانە سەربكەوێت.

 

ئـ . كـ