لینۆڤۆ دوو مۆبایل نمایش دەكات

24/05/2016 - 10:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

 

كۆمپانیای لینۆڤۆی چینی نیازی وایە چوارەم نەوەی مۆبایلی هۆشمەندی (MOTO G) نمایش بكات، ئەوەش بەپێی هەواڵێكی پێگەی ئەلیكترۆنی (ئیڤلیكس).
بەپێی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە، كۆمپانیای لینۆڤۆی چینی نیازی وایە دوو جۆر مۆبایلی نەوەی چوارەمی مۆبایلی هۆشمەندی (MOTO G) نمایش دەكات.
ئەو دوو جۆرە مۆبایلە ناویان (MOTO G4 PLUS) و ئەوەی تریشیان بچووكترەو ناوی (MOTO G4) ەو جیاوازییەكی كەمیان هەیە لەپێكهاتەكەی و بەرنامەكانی.
لەمۆبایلە گەورەكەدا كلیكی سەرەكی لەناوەڕاستی شاشەكەیە، هەروەكو زۆرینەی مۆبایلە هۆشمەندەكانی ترو بەسیستەمی ئەندرۆیدیش كار دەكات و چاوەڕوانیش دەكرێت لەئایندەیەكی نزیكدا خستنەبازاڕی رابگەیەندرێت.

 

ئـ . كـ