سۆنی كۆمەڵێك مۆبایل نمایش دەكات

24/05/2016 - 10:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

 

كۆمپانیای سۆنی رایگەیاند، لەئایندەیەكی نزیكدا پەردە لەسەر چەند جۆرە مۆبایلێك هەڵدەداتەوە، ئەوەش لەدوای ئەوەی ئەو كۆمپانیایە لەوەتەی مانگی شوباتی رابردوودا ئاماژەی بەوەكردبوو.
كۆمپانیای سۆنی بڵاویكردۆتەوە، دوای ئەوەی مۆبایلی (ئێكسبێریا زاد) هەردوو جۆری (M.C) وەستان و بەم نزیكانە مۆبایلی جۆری (ئێكسبێریا ئێكس) دەخرێتە بازاڕەوە.
ئەو مۆبایلە چەند تایبەتمەندییەكی هەیە، لەمانە شاشەكەی شوشەیی لارەو شاشەكەی هیچ نەخشێكی لەسەر نییەو قەبارەكەشی (6) ئینجەو روونییەكەی (1080) پێكسڵە.
هاوكات ئاماژە بەوەشدراوە، كە كامێرا سێڵفییەكەی (16) مێگە پێكسڵەو كامێرای دواوەشی (21.5) مێگە پێكسڵەو توانای هەیە لەشەودا وێنەی روون بگرێت و میمۆری دەرەكی (3) گێگە بایتەو میمۆرییەكەی ناوەوەشی (16) گێگە بایتەو سێ‌ رەنگی (سپی و رەش و زێڕی) دەخرێتە بازاڕەكان.

 

ئـ . كـ