مایكرۆسۆفت، لینكد ئینی كڕی

14/06/2016 - 09:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

 

كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئاشكرای كرد، بەپێی گرێبەستێك تۆڕی كۆمەڵایەتی (لینكد ئین) ی كڕیوە بەبەهای (26.2) ملیار دۆلار.
تۆڕی كۆمەڵایەتی (لینكد ئین) بەیەكێك لەتۆڕە كاراكانی بواری كۆمەڵایەتی ئەژماركراوە، وەكو فەیس بووك، مایكرۆسۆفت ئەو تۆڕەی بەتەواوی كڕیوە لەبەرامبەر (26.2) ملیار دۆلار.
دوای كڕینی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە، مایكرۆسۆفا رایگەیاندووە، بڕی (50%) قازانج دەخاتە سەر پشكەكانی لەهەر بەشداربوویەك، بەشێوەیەكی سەرەتاییش ڕێژەی پشكەكانی بە بڕی (3%) دابەزیوە.
لینكد ئین تەنها ساڵی رابردوو داهاتی سێ‌ ملیار دۆلار بووە، بەبەراورد بەدوو ساڵی رابردووش قازانجەكەی (35%) بەرز ببویەوەو بەشێوەیەكی گشتیش (433) ملیۆن بەشداربووی هەیە.

 

ئـ . كـ