فەیس بووك ئەم خزمەتگوزارییە زیاد دەكات

30/06/2016 - 11:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

 

چاوەڕوان دەكرێت بەم نزیكانە لەئەمریكا لەڕێگەی مەسنجەری فەیس بووك حەواڵەكردنی پارە دەست پێبكات.
پێگەیەكی ئەلیكترۆنی بڵاویكردۆتەوە، بەكارهێنەر لە رێگەی ئاپ ستۆرەوە بەرنامەیەك دادەبەزێنێت كە لە داهاتوودا كارادەكرێت، دوای پەیوەستبوونی بە مەسنجەرەوە بەكارهێنەران دەتوانن پارە بنێرن و هەروەها لەبەرامبەرەكانیانەوە پارەش وەربگرن، كە وەك ماستێر كارت و ڤیزا كارت لە رێگەی پەیمێنت كارتەكانەوە دەبێت.
شایانی باسە بەزیادكردنی ئەو خزمەتگوزارییە كارئاسانییەكی زۆر بۆ هاوڵاتیان دەكرێت و تاڕادەیەكی زۆریش ئەركی بەنكەكان سووك دەكات.

 

ئـ . كـ