ناسا وێنەیەكی ناوازە رەوانە دەكاتەوە

01/07/2016 - 10:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

 

تەلیسكۆبی هابڵ وێنەیەكی ناوازەی بەستەڵەكی باكووری هەسارەی موشتەری گرتووە، كە تێیدا دیمەنێكی سەرسوڕهێنەر دەردەكەوێت.
چەند رۆژ لەمەوبەر مەكوكی ئاسمانی (گۆنۆ) گەیشتە خولگەی خۆی بۆ چاودێری گۆڕانكارییەكان و لەوێشەوە وێنەیەكی بەستەڵەكی باكووری هەسارەی موشتەری رەوانە كردۆتەوە كەتێیدا رووناكییەكی زۆر جوان و ناوازە دەردەكەوێت.
بەپێی زانیارییەكانی زانایان، هەسارەی موشتەری زۆرترین جار رووبەرووی گێژەلوكەی رەنگاو رەنگ دەبێتەوە، بەڵام چینی موگناتیسی دیاردەی رووناكییەكی سەرسوڕهێنەری تێدا دەركەوتووە.
جێگەی باسكردنە هەمان دیاردەی سەر هەسارەی موشتەری لەسەر هەسارەی مەریخ بەسەدان جار گەورەتر بوونی هەیە.

 

ئـ . كـ