سامسونگ دوو بەرهەمی نوێ‌ نمایش دەكات

01/07/2016 - 10:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

 

بۆ مانگی ئەیلولی دابێ‌ كۆمپانیای سامسونگ نوێی مۆبایل نمایش دەكات، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ نمایشی بەرهەمی نوێی ئەپڵ.
پێگەیەكی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە، كۆمپانیای سامسونگ بەم نزیكانە دوو بەرهەمی نوێی خۆی نمایش دەكات كە بریتین لە لە مۆبایلی (نۆت حەوت و نۆت حەوت ئیدج)، ئەوەش لەكاتێكدایە كە بڕیارە بەم نزیكانەش كۆمپانیای ئەپڵ بەرهەمی نوێی بەناوی (ئایفۆن حەوت) نمایش بكات.
باسیش لەوەكراوە، مۆبایلی ناوبراو كۆمەڵێك تایبەتمەندی هەیە، وەك شاشەكەیی و سیستەمی چارەسەری و میمیۆرییەكەیی و كامێراكەیی و هەستیاری چاوو پەنجە بۆ كردنەوەی ژمارەی نهێنی مۆبایلەكە.

 

ئـ . كـ