یەكەم كۆمپیوتەری جۆبز مەزاد دەكرێت

پێنج شەممە, 16 ئازار 2017 07:04

 

 

لەچەند رۆژی داهاتوودا لە ئەڵمانیا یەكەم دروستكراوی دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەپڵ مەزاد دەكرێت.

لەساڵی (1976) هەریەكە لە (ستیڤ جۆبز) ی دامەزرێنەری كۆچكردووی كۆمپانیای ئەپڵ و (زەنیاك) ی هاوڕێی یەكەم كۆمپیوتەریان دروستكرد، ئێستاش بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا لە ئەڵمانیا مەزاد بكرێت.

ئەم كۆمپیوتەرە (150) دانەی لێدروستكراوەو دواتر پێشكەشی دۆست و ناسیاوەكانی كردووە، ئەوەی ئێستاش مەزاد دەكرێت ئەوا یەكەمین دروستكراوەكانەو زۆر بەڵگەنامەی ئەو سەردەمەی تێدا پارێزراوە.

هەروەها نرخی ئەو كۆمپیوتەرە لەساڵی (1976) (666) دۆلار بووە، بەڵام ئێستا مەزەندە كراوە بڕی (317) هەزار دۆلار بكات.

 

ئـ . كـ