سیستەمی windos XP دەچێتە سەر ئایفۆن

دوو شەممە, 20 ئازار 2017 06:23

 

 

ئەگەر تاكو ئێستا سیستەمی (ios) لەسەر ئایفۆن بووە، لەمەودوا كۆمپانیای ئەپڵ دەستی كردووە بەدانانی سیستەمی (windos xp).

ئەو بەرنامەیەی سیستەمی (windos xp) تایبەتە بە سیستەمی (ماكینتۆش) ەو ناوی (X code) ەو لەسەر مۆبایلی ئایفۆن كاردەكات و جێگەی سیستەمی (ios) دەگرێتەوە.

ئەمەو ئەو بیرۆكەیە بەلای بەكارهێنەرانی ئاسایی ئاسان نییە، بەڵكو جۆرێك راهێنانی پێویستە، بۆ ئەو مەبەستەش لەسەر یوتوب كورتە ڤیدیۆیەك بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكراوە.

بەپێی زانیارییەكانی نێو گرتە ڤیدیۆییەكەی یوتوب بێت، بەرنامەكە زۆر بەهێمنی دادەبەزێت، دوای دابەزینیشی بەكارهێنەر لەڕێگەی دوگمەی سەر شاشەكە دەتوانێت كاربكات.

 

ئـ . كـ