سامسونگ تابلێتی S3 نمایش دەكات

دوو شەممە, 20 ئازار 2017 07:44

 

 

كۆمپانیای سامسونگ بۆ ئەلیكترۆنیان ئاشكرای كردووە، بەم نزیكانە تابلێتێكی زیرەك بەناوی (تاب s3) دەخاتە بازاڕەكانی جیهان.

ئەمەو بڕیاروایە كۆمپانیای سامسونگ ئەو ئایپادە نوێیە لە (3/24) بخاتە بازاڕەكانی جیهان و نرخەكەشی (600) دۆلار دەبێت.

هاوكات كۆمپانیای سامسونگ ئاشكراشی كردووە، كە كڕیاران دەتوانن داوای كڕینی ئەو ئایپادە بكەن لەڕێگەی پێگەكانی ئەمازۆن و سامسونگ و بێست بۆی.

تابلێتی (S3) بە سیستەمی دراگۆن (820) كاردەكات كە ئەو سیستەمە لە (S7) هەیەو پێنووسێكی زیرەكیشی لەگەڵدایە.

 

ئـ . كـ