گاڵاكسی S8 گەیشت

هەینی, 31 ئازار 2017 08:54

 

 

كۆمپانیای سامسونگ لەشاری نیویۆرك دوو جۆرە مۆبایلی نوێی نمایش كرد، كە پێدەچێت ڕكابەری مۆبایلە تازەكان بكات.

ئەم دوو مۆبایلەی كۆمپانیای سامسونگ ناویان (گاڵاكسی S8) و (گاڵاكسی S8 پڵەسە) و بەتازەیی لەشاری نیویۆركی ئەمریكا نمایش كراوە.

كۆمپانیاكەی كۆریای باشوور راشیگەیاندووە، دوای بەركەوتنی زیانێكی زۆر لەشكستی مۆبایلی سامسونگ (نۆت 7) و كێشانەوەی لەسەرجەم بازاڕەكانی جیهان، ئێستا جۆرێكی تر مۆبایلی نوێیان نمایش كردووە، كە مەزەندە دەكەن دەنگۆیەكی زۆری لێبكەوێتەوە.

لەلایەن خۆشیەوە (دی جی كوە) سەرۆكی كۆمپانیای سامسونگ رایگەیاندووە، بەرهەمە نوێكەیان ناوازەیەو پێكهاتەی نوێی لەخۆ گرتووەو خزمەتگوزاری تازەی تێدایە.

 

ئـ . كـ