دامەزرێنەرێكی فەیس بووك كۆمپانیاییەك دروست دەكات

یەک شەممە, 02 نیسان 2017 05:39

 

 

یەكێك لە دامەزرێنەرانی كۆمپانیای فەیس بووك ئامادەكاری دەكات بۆ دامەزراندنی كۆمپانیاییەكی تر، داواش دەكات ئەوانەی زەنگینن پشتیوانی بكەن.

(دەستین كۆسكۆفیتەز) یەكێك لە دامەزرێنەرانی كۆمپانیای فەیس بووك نیازی وایە كۆمپانیاییەك بەناوی (فاوندەرس پلێدج) دابمەزرێنێت و بۆ ئەو مەبەستەش داوا دەكات زەنگینەكانی جیهان هاریكاریان بكات.

هەروەها ئەو دامەزرێنەر بە پشتیوانی (800) وەبەرهێنەری جیهانی سەرقاڵی دروستكردنی ئەو كۆمپانیا تەكنەلۆژیەیە.

لەوانەی كە بڕیارە بەشداری ئەو پڕۆژە زەبەلاحە بكەن (موستەفا سلێمان) ی دامەزرێنەری كۆمپانیای (گوگڵ دێب مایند) و بڕی (400) ملیۆن جونەیهی بەخشیوە، لەگەڵ (سام ئالتمان) ی سەرۆكی كۆمپانیای (وای كۆمبیناتۆر).

جێگەی باسكردنە (دەستن مۆسكۆفیتز) ڕێكخەری ئینتەرنێتە لە ئەمریكاو یەكێكیشە لە دامەزرێنەرانی فەیس بووك لەگەڵ هاوكارەكەی (مارك زوكەربێرگ) لەزانكۆی (هارڤارد) لەساڵی (2004) و ئێستاش سەرمایەكەی (11.4) ملیار دۆلارە.

ئـ . كـ