سەعاتێكی وریاكەرەوەی جیاواز بەڕێوەیە ‌

دوو شەممە, 10 نیسان 2017 08:31

 

 

خەڵكی ڕاهاتوون كە سەعاتە وریاكەرەوەكانیان بۆ ئەوە بەكار بهێنن تاكو یارمەتیان بدات بۆ ئەوەی ئەو كاتەی دەیانەوێت هەستن لەخەو، بەڵام سەعاتێكی وریاكەرەوەی نوێ ئەو بیرۆكە باوەی سەعاتە وریا كەرەوەكان دەگۆڕێت. 

ژمارەیەك لەزاناكانی زانكۆی كالیفۆرنیا لەسانفرانسیسكۆ خەریكی گەشەپێدانی سەعاتێكی وریاكەرەوەن كە یارمەتی خەڵك دەدات بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە بخەون و بە باشترین شێوەو بە چاڵاكی لەخەو هەستن.

بەپێی ئەو زانایانە ئەو سەعاتە نوێیە باشترین ئامرازە بۆ دیاریكردنی خەوێكی گونجاو‌و یارمەتیدانی كەسەكان لە دەستنیشانكردنی سووڕی خەوتن، بۆ ئەوەی دواترو كە لە بەیانیدا هەستان تێر خەو بووبێتن، چونكە بەپێی توێژینەوەكانی ئەو زانایانە مەرج نییە زوو خەوتن چارەسەر بێت بۆ تێر خەو بوون.

ئەو زانا‌و توێژەرەوانە لەدوای توێژینەوەی وردیان گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی كە سووڕی خەوتن لە كەسێكی پێگەیشتوودا دەگاتە (90) خولەك، ئەمەش مانای ئەوەیە هەموو كەسێكی پێگەیشتوو شەوێك تا بەیانی پێنج بۆ شەش سووڕی خەوتن تەواو دەكات و ئەو سەعاتە وریاكەرەوەیەش ڕێگە لەوە دەگرێت كەسێك لە نیوە شەودا خەبەری بێتەوە و تەواوكردنی سوڕی خەوتن مسۆگەر دەكات.

لەبەر ئەوە ئەگەر كەسێك بیەوێت سەعات هەشتی بەیانی لەخەو هەستێت بۆ ئەوەی سەعات (9) ی بەیانی لەسەر كاربێت، دەبێت (10;46) خولەك بچێتە ناو جێگاوە یان چاوەڕوانی سووڕی دووەمی خەوتن بكات كە (12;16) دەست پێدەكات.

ئەو زانایانەی زانكۆی كالیفۆرنیا جۆرە بازدانێكی خانەییان ئاشكرا كردووە لەو كەسانەی بە ڕێژەی (20%) پێویستیان بە خەوی كەمترە لەچاو كەسانی ئاسایی و ئەوانەش تەنها (5%) ی دانیشتوانی جیهان پێكدەهێنن.

لەبەرئەوە زاناكان پشتیان بەكۆمەڵێك فاكتەر بەستووە لە حسابكردنی سووڕێكی تەواوی خەوتندا، لەوانەش تەمەن و كاتی لەخەو هەستان و ماندوێتی و سەعاتەكانی كارو خواردن و خواردنەوەی كەسەكان و هەندێك فاكتەری دیكە كە ڕەنگە كار بكەنە سەر چۆنییەتی خەوتن.

بڕیاریشە بەم نزیكانە ئەو سەعاتە دوای تاقیكردنەوەی لەسەر چەند كەسێكی خۆبەخش بخرێتە ڕوو، ژمارەیەكیشی وەك نموونەی ئەزموونی لێبفرۆشرێت.

كەشتی نوح

 

ئـ . كـ