گۆگڵ پەیوەندیی دەنگی بۆ گووگڵ DUO زیاد دەکات

چوار شەممە, 12 نیسان 2017 08:14

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا كۆمپانیای گۆگڵ رایگەیاند: پەیوەندیی دەنگی لەسەر ھەردوو سیستەمی ئەندرۆید و IOS، بۆ پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی گۆگڵ DUO زیاد كردووە.

رۆژی دووشەممە 10ی نیسانی2017، کۆمپانیای گۆگڵ رایگەیاند: لە ئێستا پەیوەندیی دەنگی، لەسەر ھەردوو سیستەمی ئەندرۆید و IOS بۆ پڕۆگرامی گۆگڵ DUO زیاد کراوە، کە پێشتر ئەو پڕۆگرامە تەنیا پەیوەندیی ڤیدیۆیی تێدا بوو.


لە ڕاگەیاندراوێکیشدا کۆمپانیای گۆگڵ ئاماژەی بەوەکرد، کوالێتیی پەیوەندیی دەنگییەکە زۆر باشە و بە ئینتەرنێتی خاویش تێک ناچێت.

جێگەی باسە ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای گۆگڵی ئەمەریکی، پڕۆگرامی گۆگڵ DUOی بەرھەمھێنا، سەرەتا تەنها پەیوەندیی ڤیدیۆیی لەنێو ئەو پڕۆگرامەدا ھەبوو، بەڵام لە ئێستادا پەیوەندی دەنگیشی بۆ زیاد كراوە.