بچووكترین تەلەفۆنی زیرەك دروست دەكرێت

شەممە, 20 ئایار 2017 05:57

 

 

قەبارەی تەلەفۆنە زیرەكەكان نەوە دوای نەوە گەورەتر دەبێت، بەڵام وا دیارە كۆمپانیایەك بڕیاریداوە ئاڕاستەیەكی پێچەوانە بگرێتە لةبەر.

كۆمپانیای (Unihertz) بە نیازی خستنە بازاڕی بچووكترین تەلەفۆنی زیرەكە لەجیهاندا، كە تایبەتمەندی پەیوەندیكردنی (4G) لەگەڵدایە بەنرخێكی گونجاو و هەمان ئەو ئەركانە ڕادەپەڕێنیت كە تەلەفۆنە زیرەكە گرانبەهاكان ئەنجامی دەدەن.

ڕەنگە دوای ئەو هەڵمەتی پارە بەخشینەی كۆمپانیاكە ڕایگەیاند، نرخی ئەو تەلەفۆنە تەنها(109) دۆلار بێت.

ئەو تەلەفۆنەی ناوی (جیلی) لێنراوە لەلایەن كۆمەڵێك لە پسپۆڕانی شەنگەهای چینەوە داهێنراوە كە ماوەی (10) ساڵە ئەزمونیان هەیە لە بواری تەلەفۆنی زیرەكدا.

تەلەفۆنی جیلی تایبەتمەندی چارەسەركەری خێرای هەیەو ڕووبەری میمۆری ‌و ئەمبار كردنەكەی زۆرە‌و بڕیاریشە لە مانگی ئابی داهاتوودا ڕەوانەی بازاڕەكان بكرێت.

داهێنەرانی تەلەفۆنەكە باس لەوە دەكەن كە جیلی جێگرەوەی تەلەفۆنە زیرەكە قەبارە گەورەكان نابێت، بەڵكو بریتی دەبێت لە ئامێرێكی دیكەی فرە خاسییەت.

بڕیاریشە دوو جۆری ئەو تەلەفۆنە بخرێتە بازاڕەوە، نمونەی یەكەمیان كە (جیلی برۆ) یە، نرخەكەی (125) دۆلار دەبێت و میمۆرییەكی هەڕەمەكی دوو گێگا بایتی دەبێت ‌و ڕووبەری هەمباركردنە ناوەكییەكەی (16) گێگابایت دەبێت، بەڵام جۆری (جیلی) میمۆری هەڕەمەكییەكەی (1) گیگابایتەو ڕووبەری ئەمبار كردنەكەی (8) گێگابایتە، هەردووكیشیان چارەسەركەرێكی چوار دورییان هەیە كە (1.1GHz) ە و (جیلی) بچكۆلە بەسیستەمی ئەندرۆید نوگا (0.7) پشتیوانی دەكرێت ‌و جێگەی (2) سیمكارتی هەیە‌و سكرینەكەشی بەسیستەمی پیشاندانی (LCD) یە‌و پێوانەكەشی (2.45) ئینجەو پاترییەكەشی بە هێزی (950) میلی ئەمپێرە لەكاتژمێرێكدا‌و دەتوانێت بۆ ماوەی (3) ڕۆژی تەواو كاربكات بێ ئەوەی بارگە (شەحن) ەكەی دابەزێت.

پێویستە بوترێت: كۆمپانیای (Unihertz) پێشتر تەلەفۆنێكی مۆبایلی بچوككراوەی دروست كردبوو بەناوی (مایكرۆ - X) و بۆ ئەم تەلەفۆنە نوێیەشی ڕای بەكاربەرانی (مایكرۆ - X) بەستبوو.

كەشتی نوح

 

ئـ . كـ