فه‌یسس سزا درا

13/07/2019 - 15:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

فه‌یسس سزا درا

به‌ بڕی پێنج ملیار دۆلار سزای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی بازرگانیی فیدراڵیی ئه‌مریكا .

رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی كردۆته‌وه‌ كۆمیسیۆنی بازرگانیی فیدراڵیی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كه‌ پارساڵ ده‌ستیپێكرد و به‌هۆی به‌كارهێنانی زانیاریی كه‌سیی به‌بێ مۆڵه‌ت و به‌ نایاسایی، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكی به‌ پێنج ملیار دۆلار سزادا.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بڕیاره‌كه‌ یه‌كلایی ببێته‌وه‌، پێویستی به‌ په‌سه‌ندكردنه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داده‌وه‌ و ناشزانرێت لێپێچینه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن، ماوه‌ی چه‌ند ده‌خایه‌نێت.

هیچ راگه‌یه‌نراوێك له‌لایه‌ن فه‌یسبووكه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كرێت ئه‌م سزایه‌ گه‌وره‌ترین سزایه‌ به‌سه‌ر كۆمپانیایه‌كی بواری ته‌كنه‌لۆژییدا سه‌پێنرابێت و زۆر له‌و سزایه‌ زیاتره‌ كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٢دا به‌سه‌ر كۆمپانیای گوگڵدا سه‌پێنرا كه‌ بڕه‌كه‌ی ٢٢ ملیۆن دۆلار بوو.

فه‌یسبووك ساڵی پار ٥٦ ملیار دۆلار قازانجی كردووه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مساڵیش داهاتی بگاته‌ نزیكه‌ی ٦٩ ملیار دۆلار.