مۆبایلی لول دراوی سۆنی نمایش دەكرێت

14/07/2019 - 09:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

بەگوێرەی زانیارییەكان كۆمپانیای سۆنی بەنیازە مۆبایلەك نمایش بكات كە لول دراوە.

لەكۆنگرەی جیهانی مۆبایل كە چەند مانگێك پێش ئەنجامدرا هەردوو كۆمپانیای سامسۆنگ و هواوی مۆبایلی چەماوەی خۆیان نمایشكرد، بەناوەكانی گالاكسی فولدو میت ئێكس، مەبەست لە دروستكردنی ئەم مۆبایلانە ئاسانكاری بۆ هەڵگرتنیانە وەك چاوەڕوان دەكرێت خواستێكی زۆریان لەسەر بێت.

لەئێستادا كۆمپانیای سۆنییش بەنیازە مۆبایلەك نمایش بكات كە لول دراوە، ئەم مۆبایلە لول دراوە بەشێوەیەك دروست دەكرێت كە بەكارهێنەر دەتوانێت خۆی شاشەكەی بچووك و گەورە بكات تا ئەم قیاسەی كە خۆی پێویستی پێیە، ئەم مۆبایلە لە سەرەتای ساڵی (2020) نمایش دەكرێت.