هواوی كارمەندەكانی ئەمریكا دووردەخاتەوە

21/07/2019 - 09:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

كۆمپانیای (هواوی تەكنولوجیز) پلان دادەنێت بۆ دورخستنەوەی رێژەیەكی زۆری كارمەندانی لە ئەمریكا، ئەمەش لەكاتێكدایە كۆمپانیای تایبەت بە پەیوەندییەكانی چین لەلایەن ئەمریكاوە خراوەتە لیستی ڕەشەوە.

پێشبینی دەكرێت پرۆسەی دوورخستنەوەكە سەدان كارمەند لە چەند پۆستێك بگرێتەوە لە یەكەی توێژینەوەو پەرەپێدانی هواوی لە ئەمریكا لە ئۆفیسی (ۆچرۆی تەكنۆلۆجیز) كە نزیكی (850) كارمەندی هەیە لە سەنتەرەكانی توێژینەوە لە ناوچەكانی ئەمریكا.

رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) ڕایگەیاندووە، كۆمپانیاكە بژاردەیەكی خستۆتە بەردەم كارمەندە چینیەكان ئەویش بریتیە لە گەڕانەوە بۆ وڵاتەكەیان و دەست بەكاربونیان لەئۆفیسی ئەوێ.

لە ئێستاشدا كۆمەڵێك لە كارمەندان ئاگاداركراونەتەوە لە دورخستنەوەیان، هەروەها لە داهاتوویەكی نزیكدا چەندین پۆست ڕادەگەنرێت.