شەش چركە لەناو تۆڕی ئینتەرنێت ئەمانە ڕوودەدات

29/07/2019 - 10:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

 

لە هەر شەش چركە لەناو تۆڕەكانی ئینتەرنێت لەسەرتاسەری جیهان ئەمانە ڕوو دەدات.

(188) ملیۆن نامەی ئەلیكترۆنی (e.mail) لەسەرانسەری جیهان ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.

(41) ملیۆن نامە لەڕێگەی (Whats app و facebook messenger) ەوە دەنێردرێت.

(4.5) ملیۆن جار ڤیدیۆكانی (youtube) سەیر دەكرێن.

لە سناپچات (Snapchat) یش (2) ملیۆن وێنە دەگیرێن و دادەنرێن.

(1) ملیۆن چوونە ژوورەوە بۆ هەژماری فەیسبووك تۆمار دەكرێت.

(390) هەزار بەرنامە لە (Google play) و (app store) ەوە دادەبەزێنرێت.

(46) هەزار وێنەی نوێش لە (instagram) دادەبەزێنرێت.

سەرچاوە: Gadi news