ئایفۆنە تازەكە نرخی چەندە؟

21/09/2019 - 17:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

بۆ یەكەم جار ئایفۆنی 11 پرۆماكس و XS ماكسی لە بازاڕەكانی سلێمانی نمایش كرا، كەنرخەكەی لە 1749 دۆلار دەست پێدەكات.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كۆمپانیای ئەسێ بۆ یەكەم جار لە هەرێمی كوردستان لەشاری سلێمانی موبایلی ئایفۆن 11ی پرۆماكس و XS ماكسی نمایش كرد.

نرخی ئایفۆن 11 بەم جۆرەیە:

ئایفۆنی 11 پرۆماكس 64 گێگابایت نرخەكەی 1749جۆلارە


ئایفۆن 11پرۆماكس 256 گێگابایت نرخەكەی 1899دۆلارە


ئایفۆن 11پرۆماكس 512 گێگابایت نرخەكەی 2099 دۆلارە

هەردوو جۆرە نوێكەی ئایفۆن خاوەنی باترییەكەی 3190 و 3500 یەو لە ماوەی 30 دەقیقەدا لە %50 شەحن دەبێتەوە، هەردوو ئایفۆنەكە ٣ كامێرای پشتەوەیان هەیەو ١٢ مێگاپێكسڵن.