ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌ست به‌ فرۆشتنی مۆبایلی چه‌ماوه‌ی گه‌لاكسی فولد ده‌كرێت

26/09/2019 - 09:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

سامسۆنگ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌ست به‌ فرۆشتنی مۆبایلی چه‌ماوه‌ی گه‌لاكسی فولد له‌ ئه‌مریكا ده‌كات دوای چه‌ند مانگ دواكه‌وتن له‌ كاتی دیاریكراوی كه‌ پێشتر رایانگه‌یاندبوو

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی سی ئێن ئێن بڕیاره‌ فرۆشتنی مۆبایلی چه‌ماوه‌ی گه‌لاكسی فولد له‌ چه‌ند پێشانگایه‌كی سامسۆنگ له‌ ئه‌مریكا ده‌ست پێبكات و دواتر ره‌وانه‌ی وڵاتانی دیكه‌ ده‌كرێت.