کۆمپانیای ئەپڵ هۆشدارییەک لەبارەی ئایفۆن11 بڵاودەکاتەوە

27/09/2019 - 10:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

کۆمپانیای ئەپڵ هۆشداریی دەداتە بەکاربەرانی ئایفۆن11 کە شاشەی مۆبایلەکانیان نەگۆڕن، دەنا رۆژانە دەیان ئاگادارکردنەوەیان لە لایەن مۆبایلەکانیان پێ دەگات.

هەندێک کەس لە کاتی شکانی شاشەی مۆبایلەکانیان، شاشەیەکی دیکەی بۆ دەکڕن کە کۆمپانیایەکی جیا لە کۆمپانیای ئەپڵ بەرهەمی دەهێنێت، بەڵام ئەپڵ داوا لە بەکاربەرانی دەکات چیدی ئەو کارە نەکەن، هۆکارەشی ئاشکرا کردووە.

ئەپڵ دەڵێت، لە کاتی گۆڕینی شاشەی ئایفۆن11 بە شاشەی کۆمپانیایەکی دیکە، مۆبایلەکە هەندێک تایبەتمەندی لەدەست دەدات و دەبێتە هۆی دروستکردنی کێشە بۆ تایبەتمەندییەکانی دیکەی مۆبایلەکە.