بۆ ئه‌وانه‌ی فه‌یسبوك به‌كاردێنن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ زیاد كرا

31/10/2019 - 09:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی
کۆمپانیای "فەیسبووک" تایبەتمەندییەکی تر بۆ تۆڕه‌كه‌ زیاددەکات، کە لە رێگەیەوە دەتوانرێت پشکنین و چاودێری تەندروستی بەکارهێنەرەکەی بکات.



له‌وباره‌یه‌وه‌ فرێدی ئەبنۆسی، بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوە پزیشکییەکان لە کۆمپانیای فەیسبووک رایگه‌یاندووه‌: ئامانجمان لە زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە پێشگیریکردنە لە نەخۆشییەکان بەتایبەت شێرپەنجە.



ناوبراو ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ئەپڵیکەیشنەکە، كه‌ ناوی (Preventive health)ە سوود لە داتاکانی وەک رەگەز و تەمەن لە فەیسبووکی کەسەکە وەردەگرێت و لیستی ئەو پشکنینانەی بۆ پێشنیازدەکات، کە کەسەکە پێویستە ئەنجامیبدات.



هه‌روه‌ها ئەپڵیکەیشنەکە لیستی پشکنینەکان بۆ بەکارهێنەرەکەی دیاریدەکات و زانیاری دەدات لەبارەی نزیکترین نۆڕینگەی پزیشک یان بنکەی تەندروستی لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەت و بەرواری ئەنجامدانی پشکنینەکەش بیری بەکارهێنەرەکەی دەخاتەوە، ئەپڵیکەیشنەکە و ئێستا لە ئەمریکا خراوەتەوە بەردەست بەکارهێنەرانی فەیسبووکەوە.