ئەپڵ بیستۆکێکی نوێی کوالێتی بەرزی ڕاگەیاند بە ناوی AirPods Pro

31/10/2019 - 11:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

کۆمپانیای ئەپڵ بیستۆکێکی نوێی ڕاگەیاند لە ژێر ناوی AirPods Pro کە هەڵگری دیزاینێکی نوێیە بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاوازەوە لە چاو نەوەی پێش خۆیدا.

ئێرپۆدسەکە تایبەتمەندییەکی هەیە ڕاستەوخۆ لەگەڵ کردنەوەی قەباغەکەی کۆنێکتی مۆبایل و ئەپڵ ۆچ و ماک دەبێت، و هەروەها بە بەکارهێنانی دوو مایکرۆفۆنی بەهێز دەنگێکی بێخەوش دەگوازێتەوە بۆ گوێت.

 

هەروەها بەکارهێنەر دەتوانێت لەگەڵ ئەم ئێرپۆدسە نوێیەدا بە شێوەیەکی تایبەت گوێی لە دەنگی دەوروبەرەکەی ببێت، و ئەم دۆخەی ناوی Transparency mode ـە و بەتایبەت لەو کاتانەدا سوودی هەیە کە لەسەر ڕێگایەک دەڕۆیت و ئۆتۆمبێل هاتووچۆی پێدا دەکات.

ماوە و توانای بەکارهێنانی ٥ کاتژمێر دەدات بە بەکارهێنەر و هەروەها ماوەی 4.5 کاتژمێر ئەگەر دۆخی noise cancellation کارا بکرێت و 3.5 کاتژمێر بۆ پەیوەندی گرتن.

هەروەها ئەپڵ بیری لە جۆری گوێی کەسەکان کردووەتەوە و سێ جۆر لاستیکی لەگەڵدا بەردەست دەکات، بۆ ئەوەی بەکارهێنەر چێژی ڕاستەقینەی لێ ببینێت.

 

نرخی ئەم بیستۆکە 249 دۆلاری ئەمریکییە و لە هەفتەی داهاتوودا بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.