كارمەندانی تەندروستی لەسلێمانی گردبونەوە

24/11/2019 - 13:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

ئەرمِۆ یەك شەممە بەشێك لە كارمەندانی تەندروستی لە شاری سلێمانی دژی بڕینی دەرماڵەی جوگرافی گردبونەوەو هۆشداریش دەدەنە حكومەتی هەرێمی كوردستان.

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە 24-11-2019، بەشێك لە كارمەندانی تەندروستی لە شاری سلێمانی دژی بڕینی دەرماڵەی جوگرافی گردبونەوەو ڕایدەگەیەنن: ماوەی 10 مانگە دەرماڵەكانیان بڕاوەو ئەوەش كارێكی نایاساییە.

 

هەروەها ئەوەشیان خستەڕوو: دەرماڵەی جوگرافی بەشێوەیەكی یاسایی بۆیان دیاری كراوەو حكومەت ناتوانێت بەبڕیارێك دەرماڵەكانیان ببڕن.