فەیسبووک تایبه‌تمه‌ندیه‌كی بۆ كورد زیاد كرد

19/12/2019 - 10:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

کۆمپانیای فەیسبووک وەرگێڕانی ڕستەیی کوردی و دەستەواژەی نێو پەیجە جیهانییەکانی زیادکرد بۆ تۆڕەکەی.

وەرگێڕانەکە تەنها ئینگلیزی ناگرێتەوە، و سەرجەمی زمانەکان دەگرێتەوە، و ڕاستەوخۆ لە ڕێی ناساند خۆت وەکو کوردێک و کەسێک کە وەرگێڕانەکانی بە کوردی پیشان بدات فەیسبووک نوسینەکانی بۆ دەکات بە کوردی.

لەسەرەتادا لەوانەیە وشەکان و ڕستەکان هەڵەیان تێدابێت، بەڵام وردە وردە و هەنگاو بە هەنگاو خزمەتگوزاری زیاتری بۆ زیاد دەکرێت.

ئەمەی گرته‌ڤیدیۆیه‌ی خوارەوەش فێرکاریە بۆ چۆنیەتی زیادکردنی زمانەکە.