هواوی یەكەم مۆبایل بەرهەمدەهێنێت بەبێ بەرنامەكانی گۆگڵ

26/12/2019 - 10:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

كۆمپانیای هواوی چینی بریاریداوە یەكەم مۆبایل بەرهەمبهێنێت بەبێ ئەوەی هیچ بەرنامەیەكی گۆگڵی تێدابێت.

رۆژنامەی ئیكونومیك تایمزی هیندی لەتویتەر رایگەیاند : " لە پێشكەوتنەكانی كۆمپانیای هواویدا هاتووە چیتر پشت بە بەرهەمەكانی گۆگڵ نابەستن و خۆیان بەرنامەی خۆیان بەرهەم دەهێنن".

رۆژنامەكە نوسیویەتی : " بەهۆی ئەم بریارەوە بەرهەمەكانی داهاتووی هواوی بەبێ ئەپەكانی (گۆگڵ نامە و جی مەیڵ و گۆگڵ ماپ و ئەپ ستۆری) دەبێت".

وەك رۆژنامەكە دەڵێت : " ئەپەكانی داهاتوو شوێنگرەوەی ئێستای بەرهەمەكانی گۆگڵ دەبن و سەربەخۆ دەبن".