گوگڵ گەورەترین كۆمپیوتەر دروست دەكات

یەک شەممە, 25 حوزەیران 2017 13:26

 

 

ئامانجی كۆمپانیای گوگڵ ئەوەیە كە كۆمپیوتەرێكی زۆر زەبەلاح دروست بكات تاكوو بتوانێت پرسیارە زانستییەكان بە كەمترین كات وەڵام بداتەوە، ئەو پرسیارانەی كە ڕەنگە بە ملیارەها ساڵ كاتی پێویست بێت.

دەیلی مێل بڵاویكردۆتەوە، گوگڵ بڕیاریداوە كە بەهێزترین كۆمپیوتەری كوانتۆمی جیهان دروست بكات، ئەم كۆمپانیایە ئێستا سەرقاڵی لێكدانەوەی كۆمپیوتەرە كۆانتۆمییەكەی خۆیەتی كە دوو بەرامبەر هێزی زیاتری لە ئامێرەكانی ئێستا هەیە، گوگڵ باس لەوەدەكات كە تاكوو كۆتایی ساڵی (2017) ئەم كۆمپیوتەرە تەواو دەكات.


ئەگەر ئەم هەوڵە سەر بگرێت ئەمە بەهێزترین و گەورەترین كۆمپیوتەری جیهان دەبێت كە پرسیارە زانستییەكان لە كورت ترین كاتدا وەڵام بداتەوە، ئەو پرسیارانەی كە بۆ وەڵام دانەوە زیاتر لە ملیارێك ساڵ كاتیان پێویستە.


گوگڵ رایگەیاندووە، ئامێرێك بە (69) كوانتۆم بێت تاكوو كۆتایی ساڵی (2017) دروست دەكات و بەم كارە گوگڵ دەتوانێت بە شێوازی كوانتۆمی كۆمپیوتەرەكەی خۆی دابڕێژێت كە كارامەیی لە كۆمپیوتەرەكانی ئێستا زۆر زیاترە.


بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئاستی هەڵەی ئەم كۆمپیوتەرە دوو كوانتۆم بێت لە (7.99) دەبێت كە باڵاترین ئاستی كەم كردنەوەی هەڵەی كۆمپیوتەری لە جیهان دایەو دەتوانێت بە دڵنیایەوە بۆ زۆربەی پڕۆژە زانستییەكان بە كاربێت.

 

ئـ . كـ