فەیس بووك و تویتەر ئەمە دەكەن

دوو شەممە, 03 تەمموز 2017 06:58

 

 

كۆمپانیای فەیس بووك ئاشكرایدەكات، هەوڵدەدات پێگەكەی ببێتە پانتاییەك بۆ دژایەتیكردنی تیرۆر.

لەمبارەیەوە (سیمۆن میلنەر) بەڕێوەبەری سیاسەتەكانی فەیس بووك وتی، ئێمە وا دەكەین فەیس بووك ببێتە فەزایەكی دژە تیرۆرو بە ئامرازە تەكنەلۆژی و مرۆییەكان وا دەكەین هەموو ئەو بابەتانە لە فەیس بووك لابدەین كە بەشێوەیەك لەشێوەكان لەبەرژەوەندی تیرۆردا بێت ‌و ئەگەر زانیمان مەترسی حەتمی هەڕەشە لەیەكێك دەكات ئەوا دەزگا ئەمنییەكانی لێ ئاگادار دەكەینەوە.

هاوكات كۆمپانیای تویتەریش ڕاگەیاندووە، هەمان هەنگاوی فەیس بووك دەگرێتە بەرو بڵاوكردنەوەی هەر جۆرە پروپاگەندەیەك دەوەستێنێت كە لە بەرژەوەندی تیرۆرو توندڕەوەكان بێت.

(نیك بیكلز) بەڕێوەبەری سیاسەتی گشتی تویتەر لە بەیاننامەیەكدا جەختی لەوە كردۆتەوە كە بابەتی تیرۆر لە تویتەردا جێگەی نابێتەوەو لە نیوەی دووەمی ساڵی رابردوودا (400) هەزار پێگەی كەسی داخستووە كە گومانی ئەوەی لێكردوون بیری توندڕەوی بڵاودەكەنەوە‌و خەڵكی بۆ تیرۆر هان دەدەن، هەروەها ئەو كۆمپانیایە تەكنەلۆژیای زۆر پێشكەوتوو بەكار دەهێنێت بۆ لابردنی ئەو جۆرە بابەتانەی خزمەت بە بیری توندڕەوی دەكەن.

 

ئـ . كـ