پارچەی ئەلیكترۆنی دەخرێتە ژێر پەنجە

چوار شەممە, 26 تەمموز 2017 06:40

 

 

كۆمپانیایەكی ئەمریكی هەستاوە بە دانانی پارچەی ئەلیكترۆنی لە ژێر پـێستی دەستی ژمارەیەك لە كارمەندەكانی، ئەمەش وەك ناسنامەیەكی ئەلیكترۆنی تاوەكو بتوانن لە ڕێگەیەوە دەرگاكانی كۆمپانیاكەو كۆمپیوتەرەكان بكەنەوە.

كۆمپانیاكە كە لە بواری بەرنامەی ئامێرەكانی فرۆشتنی ئەلیكترۆنی كاردەكات و بارەگا سەرەكیـیەكەی لە شاری (فاڵس ڕیڤەر) ی ویلایەتی ویسكەنسنە، لە كۆی (85) كارمەندی (50) كارمەندی بە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكە رازی بوونە.

كارمەندەكان دڵنیا كرانەوە لەوەی ئەم پارچە ئەلیكترۆنیـیە هیچ زیانێـكی بۆ سەر تەندروستیان نابێت و دەكرێت بە ئاسانی لە ژێر پـێستەكە دەربهێنرێتەوەو هەروەها ناتوانرێت لە ڕێگەیەوە شوێن و هاتوچۆی كارمەندەكان بزانرێن.

پارچە ئەلیكترۆنیـیەكە بریتیە لە مایكرۆچپێـك كە لەسەر بنەمای شەپـۆلی ڕادیۆیی كاردەكات (RFID microchip)، ئەم پارچە ئەلیكترۆنیـیە لەلایەن دەزگای (FDA) ی ئەمریكـیەوە پەسەندكراوە.

 

 

ئـ . كـ