نۆكيا تايبه‌تمه‌ندييه‌كى نوێى راگه‌ياند

هەینی, 08 ئەیلول 2017 11:36

 

كۆمپانياى "HMD"جيهانيى بۆ ئامێره‌ زيره‌ك و مۆبايله‌كانى نركيا ئاشكراى كرد، له‌و وه‌زرێكى نێى به‌رهه‌مه‌كانيدا سه‌ره‌ڕاى ره‌چاوكردنى بارى دارايى به‌كارهێنه‌ره‌كانى، به‌ ده‌ستپێشخه‌رى "UniteFor"گرنگى به‌ چيرۆكه‌ مرۆييه‌كانيش ده‌دات و تيشك ده‌خاته‌ سه‌رى.
باتريك حه‌رب به‌ڕێوه‌رى گشتى "HMD" جيهانى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئێران ئاشكراى كرد، ساڵانێكى زۆر مۆبايلى نۆكيا به‌كارهێنه‌رێكى زۆرى هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا په‌يوه‌ندى كردن ته‌نها به‌س نييه‌، كۆميۆنيكه‌يشن له‌ ئێستادا مليۆنه‌ها رێگه‌ى هه‌يه‌، بۆيه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپيانياى HMD Global يه‌كمانگرت بۆ به‌رهه‌م هێنانى مۆبايلى نۆكيياى تابلێتى زيره‌ك.
ده‌شڵێت، له‌به‌رهه‌مه‌ نوێكه‌دا تيشك ده‌خه‌ينه‌ سه‌ر هه‌ندێك نمونه‌و چيرۆك له‌ هه‌موو وڵاتانى دنيادا، كه‌ ده‌بنه‌ سه‌رچاوه‌و ئيلهام به‌خشى يه‌كگرتن و گوزارشت له‌ يه‌كێتى ده‌كه‌ن، هاوكات پاڵنه‌ريشن بۆ هاوپشتى ئه‌م پرسه‌و، بڵاوكردنه‌وه‌يان له‌ هه‌موو دنيادا له‌ رێگه‌ى مۆبايلى زيره‌ك و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاتييه‌كانه‌وه‌.
حه‌رب روونيشى كرده‌وه‌، ئه‌وه‌ى له‌ به‌رچاومانه‌ چيرۆكى مرۆيى جوانن كه‌ گوزارشت له‌ پرسێكى دياريكراو، يان كێشه‌كى دياريكراو، كه‌ له‌ پێناويدا كۆمه‌ڵگه‌ يه‌كيگرتووه‌، بۆنموونه‌ يرۆكى خۆبه‌شه‌كان له‌ ئه‌فغانستان له‌ پێناو پاككردنه‌وه‌ى زه‌وى لادێكانى ئه‌و وڵاته‌ له‌ مين، بێگومان ئه‌م چيرۆكه‌ ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌و ئيلهام به‌خشى يه‌كگرتن له‌ پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كێشه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌و كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى.
نۆكيا كۆمپانيايه‌كى ته‌كنه‌لۆژى و په‌يوه‌ندى كردن و زانيارى فينله‌ندى فره‌ ڕه‌گه‌ز، باره‌گاى سه‌ره‌كى له‌ ئيسبوى فينله‌ندييه‌، به‌رهه‌مى سه‌ره‌كى مۆبايله‌، 97,798 كارمه‌ندى هه‌يه‌، به‌سه‌ر 120 وڵاتدا دابه‌ش بوون، به‌رهه‌مه‌كانى له‌ 150 وڵات ده‌فرۆشرێن، داهاتى ساڵانه‌ى نزيكه‌ى 30 مليار بۆرۆيه‌، دووه‌م گه‌وره‌ترين كارگه‌ى دروستكردنى مۆبايله‌ له‌ رووى ژماره‌وه‌.