مێشك و ئینتەرنێت بەیەكەوە گرێ‌ دەدرێن

چوار شەممە, 20 ئەیلول 2017 06:55

 

 

توێژەران لە ئەفریقیای باشوور توانیویانە مێشك و ئینتەرنێت پێكەوە گرێ بدەن، بە یارمەتی ئەو شێوازە شەپۆڵەكانی مێشك بە شێوەی زیندوو بڵاودەكرێنەوە.

ئینتەرناشناڵ بێزینس تایمز بڵاویكردۆتەوە، توێزەرانی ئەندازیاری ئەلیكترۆنی و زانیاری كۆلێژی (وایتس) ی ئەفریقیای باشوور شێوازێكیان بۆ گرێدانەوەی مێشكی مرۆڤ بە ئینتەرنێت دۆزیوەتەوە.

ئەو شێوازە كە ناوی (برا ئینتەرنێت) ی لێ نراوە، شەپۆڵەكانی مێشك دەقاودەق لە ئینتەرنێتدا بڵاو دەكاتەوە، بەمشێوەیە كە مێشك دەكاتە نۆدێكی ئینتەرنێتی.

ڕەوتی ئالۆگۆڕی مێشك و ئینتەرنێت بە یارمەتی (ئیمۆ تایڤ ئی ئی جی) ئەنجام دەدرێت كە دەزگایەكی دەوڵەمەند بە ئینتەرنێتەو سیگناڵ یان شەپۆلەكانی مێشكی بە شێوەی زیندوو بڵاودەكاتەوە. كاتێك كاربەرێك دەزگاكە لەسەر سەری دادەنێت، سیگناڵەكان بە كۆمپیوتەرێكەوە گرێ دەخۆن و زانیارییە كۆكراوەكان پاش گواسترانەوە بۆ پرۆگرامێكی تەداخولی سەر ماڵپەڕ بڵاو دەبنەوەو هەمووان دەتوانن كاری پێ بكەن و لێی ئاگادار بن.

ئەگەرچی گرێ دانەوەی مێشك بە ئینتەرنێت لە قۆناغە سەرەتاییەكانیەتی، بەڵام توێژەران هەوڵ دەدەن لە داهاتوودا ئەو پەیوەندییە باشتر بكەن، هەروەها ئەوان لەسەر ئەو بڕوایەن كە بە بەرزكردنەوەی شێوازی (برا ئینتەرنێت) دەتوانن زانیارییە تۆماركراوەكان لە رێگەی ئەپلیكەیشێنێكەوە پۆلێن بەندی بكەن.

ئەو زانیارییانە لە ئەلگۆریتمگەلی ماشینی فێركاری بەكاردەهێندرێن، لە داهاتووشدا دەكرێت زانیارییەكان بەشێوەی دوو لایەنە لە نێوان مێشك و كۆمپیوتەر) بگوازرێنەوە.

هەروەها زانیارییە كۆكراوەكان لە ڕەوتی ڕەسەدكردنی چاڵاكی مێشك دەبنە هۆی گەشەی بەشەكان (بەرامبەری مێشك و كۆمپیوتەر) و تەكنۆلۆژیا دەمارییەكانی دیكە.

ئەوە لە كاتێكدایە كە كۆمپانیای (نۆرە لینك) ی سەر بە ئۆلون ماسكیش بە دوای داهێنان و گەشەی تەكنۆلۆژیایەكە مێشكی مرۆڤ گرێ بداتەوە بە كۆمپیوتەر.

 

ئـ . كـ