لەكاتی شەحنكردنەوەدا ئایفۆن 8 پلەسێك تەقیەوە

یەک شەممە, 01 تشرینی یەکەم 2017 07:39
له‌ وڵاتی تایوان یەكەم حاڵەتی تەقینەوەی "ئایفۆن 8 پلەس"تۆمار كرا كه‌  لەكاتی شەحنكردنەوەیدا ته‌قیبه‌وه‌.
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان: ئافره‌تێك لەشاری "تایتشونگ"ی تایبوان دوای ئەوەی "ئایفۆن 8 پلەس – 64 گێگا"ەكەی كردووە بە شەحنەوە، دوای ماوەیەك لەناكاو تەقیوەتەوە، به‌وته‌ی خۆی مۆبایلەكەی هیچ كێشەیەكی نەبووە پێشتر و تازە كڕیویەتی.
 
وتویه‌تیشی: مۆبایلەكەی سه‌دا حه‌فتای شەحنی تێدا بووە، كردوویەتی بە شەحنی ئەسڵی خۆشیەوە بەڵام دوای سێ خولەك دوای له‌شه‌حندانی تەقیوەتەوە.
 
سه‌رچاوه‌هه‌واڵیه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌: ئامێرەكەیان بردووه‌ بۆ تاقیگە، بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لەهۆكاری تەقینەوەكەی بكرێت.
 
 
 
هونه‌ر بانه‌گولانی