گوگڵ سەماعەیەكی 40 زمانی دروست دەكات

شەممە, 07 تشرینی یەکەم 2017 08:03

 

 

كۆمپانیای گوگڵ جۆرێك سەماعەی دروست كردووە، كە توانای هەیە وەرگێڕی بۆ (40) زمانی جیهانی بكات.

ئەو جۆرە سەماعەیە ناوی (پێكسیڵ بەدس) ەو بەشێوەیەكی نوێ‌ لەلایەن كۆمپانیای گوگڵ دروست كراوەو توانای هەیە وەرگێڕی بكات بۆ (40) زمانی جیهانی هەیە.

دروستكردنی ئەو جۆرە سەماعەیە لەلایەن كۆمپانیای گوگڵ لەكاتێكدایە كە پێشتر كۆمپانی ئەپڵ جۆرێك سەماعەی دروست كردبوو كە توانای هەبوو وەرگێڕی بۆ (40) زمان بكات، بەڵام وەرگێڕانەكە بەشێوەی (حەرفی) بووە.

لەبارەی كارپێكردنی ئەو جۆرە سەماعەیە كۆمپانیای گوگڵ رایگەیاندووە، بەرنامەیەكە لەنێو مۆبایلەكە جێگیر دەكرێت وەكو مۆسیقاو پەیوەندی تەلەفۆنی.

 

ئـ . كـ