بەبەرنامەیەك لۆگۆ لەسەر وێنەكانت دابنێ‌

دوو شەممە, 09 تشرینی یەکەم 2017 07:45

 

 

(پێكسیڵ لەب تێكست ئۆن پیكچەر) ئەو بەرنامەیەیە كە دەتوانێ لۆگۆ دروست بكەی بۆ پەیج و سایت و هەروەها دەتوانی دەستكاری تەواوی وێنەكانی پێ بكەیت.

بۆ نموونە گۆڕینی باگگراوندی وێنەو دانانی باگگراوندێكی ترو بەكارهێنانی فەرمانی (Png) یان (دیفەڵت) كە ئەگەر (png) بەكاربێنی دەتوانی وێنەكە یان لۆگۆكە بە ئاسانی بێ ئەوەی باگگراوندەكەی دەركەوێت بخەیتە سەر بابەتەكان و ڤیدیۆكان و هەروەها فەرمانی (دیفەڵت) ئەگەر بەم فەرمانە وێنەكان یان لۆگۆكان (Save) بكەیت وێنەكە یان لۆگۆكە بە شێوەی ڕسمێكی ئاسایی دەبێت و ناتوانی هەمان وێنە بە شێوەیەكی جوان بخەیتە سەر ڤیدیۆكان ئەم بەرنامەیە تەنها بۆ سیستەمی (Android) كارا كراوە.

 

ئـ . كـ