تەكنیكی نوێ بۆ نووسینی نامە بێ دەستدان لە كیبۆرد ‌

چوار شەممە, 18 تشرینی یەکەم 2017 05:42

 

 

كۆمپانیایەكی تازە گەشەكردووی ئەمریكی تەكنیكێكی ناوازەی داهێناوە بۆ خوێندنەوە‌و بیر نووسینی نامەكان، بەبێ دەستلێدانی تەختە كلیلەكانەوە‌و ڕەنگە تا (2020) بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

هەر یەك لە پسپۆڕانی زانستی دەمار (د. پاتریك كایفۆش) و (د. تۆماس ریادون) كە پێشتر لاپەڕەی (ئینتەرنێت ئێكسپلۆرەر) ی دامەزراند، ئەو كۆمپانیایەیان دروست كردووەو ناویان ناوە (Ctrl-Labs) و ئەم تەكنەلۆژیا نوێیەش دەتوانێت تێكست لەڕێگەی وەرگرتنی ئەو پەیامانەوە بنوسێت كە مێشك دەینێرێت بۆ دەستەكان.

كۆمپانیاكە لە دیزانەكەیدا بە تەواوی دوور كەوتووەتەوە لە بیرۆكەی وایەرو جۆرە ئامێرێك بەكار دەهێنێت كە ناونراوە قۆڵی كارەبایی بۆ چاودێری ماسولكەكانی دەست، ئەمەش مانای ئەوەیە كەسەكە دەتوانێت بێ ئەوەی دەست بدات لەتەختە كلیلەكانەوە ئەو تێكستەی دەیەوێت بینوسێت و تەنها لە ڕێگەی بیر كردنەوە لە وشەكانەوە بێت.

پێشتر ئەو تەكنەلۆژیایە بەشێوەیەكی كردەیی لەمەشقپێكردنی چەند نەخۆشێكدا بەكارهاتووە كە دەستێكی گریمانەییان بەكارهێناوە بەر لەوەی نەشتەرگەری دەستی دەستكردیان بۆ بكرێت.

دامەزرێنەرانی ئەو كۆمپانیایە هیواخوازن بتوانن تاكو ساڵی (2018) قەبارەی ئامڕازەكان كەم بكەنەوە بۆ ئەوەی وەك قایشی سەعاتێكی لێ بێت، بۆ ئەوەی كەسەكان بتوانن دەست بكەن بە مەشق لەسەر ئەو ئامێرانەو لە پەیوەندییە ڕۆژانەكانیاندا بەكاری بهێنن.

 

كەشتی نووح