هواوی زنجیرە مۆبایلێك دروست دەكات

چوار شەممە, 18 تشرینی یەکەم 2017 06:39

 

 

كۆمپانیای هواوی چینی ئاشكرای كردووە، مۆبایلێكی نوێی بەناوی (مایت 10) دروست كردووە، كە یەكێكە لە مۆبایلە زیرەكەكان.

هواوی راشیگەیاندووە، هەریەكە لە مۆبایلەكانی (مایت 10) و (مایت 10 برۆ) و (میت 10 پۆرش دیزاین) دروست كردووە.

كۆمپانیای ناوبراو باسیشی لەوەكردووە، ئەو جۆرە مۆبایلە تەمەنی پاترییەكەی درێژترەو خاوەنی دوو كامێراشە.

لەلایەن خۆشیەوە (ریچارد یۆ) سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكانی هواوی رایگەیاندووە، ئەوان لەو مۆبایلە نوێیە داهێنانی زۆریان كردووە.

 

ئـ . كـ