تێچووی چاكردنەوەی شاشەی ئایفۆنی 10 راگەیەندرا

یەک شەممە, 29 تشرینی یەکەم 2017 07:59

 

 

مۆبایلی زیرەكی ئایفۆنی 10 كە بەم دواییە كەوتە بازاڕەكانی جیهان، لە ئێستادا باس لە تێچووی چاككردنەوەی شاشەكەی دەكرێت.

كۆمپانیای ئەپڵ بڵاویكردۆتەوە، ئەگەر شاشەی مۆبایلی ئایفۆنی 10 تووشی گرفت هات و تێكچوو، ئەوا خەرجییەكەی دەگاتە (300) دۆلار، ئەوەش بە بەراورد بە مۆبایلی نەوەكانی پێشووتر بەڕێژەی (%65) زیاترە.

ئەپڵ باسی لەوەكردووە، فرۆشتنی مۆبایلی ئایفۆنی 10 لەسەرووی پێشبینییەكان بوو، وە ڕێژەیەكی زۆری لێفرۆشراوە.

 

 

ئـ . كـ