سامسۆنگ بازێكی گەورە دەدات

سێ شەممە, 07 تشرینی دووەم 2017 07:18

 

 

چاوەڕوان دەكرێت كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشور لەڕێگەی مۆبایلی زیرەكی ئایفۆن ئێكسەوە قازانجێكی گەورە بكات.

ئاژانسەكانی هەواڵ رایانگەیاندووە، كۆمپانیای سامسۆنگ لە هەر مۆبایلێكی ئایفۆن ئێكس بڕی (110) دۆلاری دەستدەكەوێت ئەویش لە پای ئەو هاوكارییەی كە كۆمپانیا كۆرییەكە كردوویەتی لە دروستكردنی پێكهاتەكانی ئەو ئامێرە نوێیەدا.

سامسۆنگ سەرپەرشتی پێدانی هەموو شاشەكانی جۆری (OLED) و پێكهاتەكانی میمۆری ئایفۆنە نوێیەكە دەكات، بەو پێیەی لە ئێستادا ئەو كۆمپانیا كۆرییە تەنها كۆمپانیایە كە لە توانایدایە پێداویستییەكانی كۆمپانیا ئەمریكیەكە دابین بكات.

مۆبایلە نوێیەكەی ئەپڵ پشتی بەو جۆرە شاشانە بەستووە بە قەبارەی (8.5) ئینج، كە تەواوی ڕووی پێشەوەی مۆبایلەكە دادەپۆشێت.

ئەوەش بۆ یەكەمجارە كۆمپانیای ئەپڵ پشت دەبەستێت بە شاشەی جۆری (OLED) كە بۆتە یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەو بەرهەمە نوێیەی كۆمپانیاكە.

ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان باسیان لەوە دەكرد، كە پێشبینی دەكرێت ئەپڵ تا وەرزی هاوینی داهاتوو بڕی (130) ملیۆن مۆبایلی ئایفۆن ئێكس بفرۆشێت، كە ئەوەش بە مانای دابینكردنی بڕێ (14) ملیار دۆلارە بۆ كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور.

 

كەشتی نووح

 

ئـ . كـ