له‌م وڵاته‌ سیسته‌می ئینته‌رنێتی بێ به‌رامبه‌ر كه‌وته‌ كار

شەممە, 11 تشرینی دووەم 2017 12:29

 

له‌ شه‌قامه‌كانی شاری له‌نده‌ن، شاره‌وانی ئه‌و شاره‌ هه‌ڵسا به‌ كارپێكردنی سیسته‌می ئینته‌رنێتی خۆڕایی بۆ هاوڵاتیانی شاره‌كه‌، كه‌ به‌ خراترین ئیته‌رنێتی به‌ خۆڕایی داده‌ندرێت له‌ جیهاندا.


شاره‌وانی له‌نده‌ن پرۆژه‌ی به‌رفراوانی ئینته‌رنێتی بێ به‌رامبه‌ری له‌ شه‌قامه‌كان بۆ هاوڵاتیان فه‌راهه‌م كردوه‌و له‌ئێستاشدا ژماره‌یه‌ك شه‌قامی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌و سیستمه‌ی تێدا كه‌وتۆ‌ته‌كار.


ئینته‌رنێته‌ بێ به‌رامبه‌ره‌كه‌ به‌جۆرێكه‌ كه‌ خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 1 گێگابت له‌ چركه‌یه‌كداو به‌خێراترین هێلی ئینته‌رنێتی خۆرایی داده‌نرێت له‌جیهاندا.

 

ش.م