تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك خزمەتگوزاریەكی لەسەر بومەلەرزەكەی هەرێم كاراكرد

دوو شەممە, 13 تشرینی دووەم 2017 09:39

 

تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك خزمەتگوزاریەكی تایبەتی بەناوی خزمەتگوزاری سەیفتی پێكی كاراكرد كەهاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەتوانن لەڕێگای ئەو خزمەتگوزارییەوە سەلامەتی خۆیان لەڕوداوی بومەلەرزەكە دەرببڕن.

 

لەدوای ئەوەی شەوی ڕابردوو زنجیرەیەك بومەلەرزە عێراق و هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان و چەند شوێنێكی دیكەی گرتەوە، ئەمڕۆ تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك خزمەتگوزاری سەیفتی چێكی كاراكرد كە خزمەتگوزارییەك ناونیشانی "بومەلەرزەكەی هەڵەبجە، عێراق"ی بۆ دیاری كراوە و بەكارهێنەرانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەتوانن لە ڕێگەیەوە یەكێك لە بژاردەكانی "من سەلامەتم Im safe"یاخود بژاردەی "پەیوەندی بەمنەوە نییە Doesnt Apply to Me" هەڵبژێرن و هاوڕێكانیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەبژاردەكەیان ئاگادار بكەنەوە.



لەبەشێكی دیكەی خزمەتگوزارییەكەدا بەشدار بوو دەتوانێت داوای هاوكاری بكات كە بەپێی هەژماری خزمەتگوزارییەكە تاوەكو كاتژمێر 12:31 خولەك حەوت بەكارهێنەری تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك داوای هاوكارییان كردووە.

 

جێگای ئاماژەبۆكردنە شەوی ڕابردوو زنجیرە بومەلەرزە عێراق و هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان و چەند شوێنێكی دیكەی گرتەوە و بەو هۆیەوە جگە لە زیانی ماددی سەدان كەس بونەقوربانی.

 

 

 

 

 

 

 

سەلام بێستانسوری