هواوی نوێترین بەرهەمەكانی لە هەولێر نمایش دەكات

دوو شەممە, 04 کانونی یەکەم 2017 05:48

 

 

لە ئاهەنگێكی تایبەتیدا كە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە هەوادارانی بەرهەمەكانی هواوی و رۆژنامەنووسان لە شاری هەولێر ساز كرا، كۆمپانیای هواوی جیهانی بۆ ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان پەردەی لەسەر نوێترین و پێشكەوتووترین تەكنۆلۆژیای خۆی لە بواری مۆبایلە زیرەكەكان هەڵدایەوە.

لەم ئاهەنگەدا كۆمپانیای هواوی هەردوو مۆبایلی هواوی (مەیت 10) (Mate 10) و هواوی (مەیت 10 پرۆ) (Mate 10 Pro) ی نمایش كرد، كە چەندین تایبەتمەندی نوێ لە خۆدەگرێت و تاكو ئێستا لە مۆبایلە زیرەكەكانی كۆمپانیاكانی دیكە نەبووەو لەلایەن كۆمپانیا (پۆرشە دیزاین) دیزاینی بۆ كراوەو دەمێكە بەكارهێنەران و هەوادارانی مۆبایلەكانی هواوی چاوەڕێیان دەكردو بە حوكمی تایبەتمەندییە نوێ و بێ هاوتاكانی بە شۆڕشێكی راستەقینە دادەنرێن لە بواری مۆبایلە هۆشمەندەكان.

بەتایبەتی پرۆسیسەری نوێی (كیرین 970) و بەرجەستە كردنی بەرزترین ئاستی ئەدای هەرە بەرز بەهۆی تێهەڵكێشانی تەكنۆلۆژیای نوێی دوو كامێرای جۆری (SUMMILUX-H) كە دەرچەیەكی دوو روو دابین دەكات بە توانستی (f/1.6) سەرباری توانای ناوازەی وێنەگرتنی فۆتۆگرافی ئاستبەرزو پشت بە زیرەكی دەبەستێت بۆ ناسینەوەی یەكسەری دیمەن و شتەكان كە ئەمەش بە هاوكاری لایكا درووستكراوە لەگەڵ سیستەمی بەڕێوەبردنی پاتری پاڵپشتكراو بە زیرەكی دەستكرد، لەلایەكی دیكەوە شاشەكانی هواوی هواوی (مەیت 10) (Mate 10) و هواوی (مەیت 10 پرۆ) (Mate 10 Pro) بە جوانی و دیزاینەكەی سەرنجڕاكێشە ئەمە سەرەڕای ئەوەی تەكنۆلۆژیای (OLED) و (HDR10) لە شاشەكانی دابینكراوە.


لەم بارەوە (پیتەر ڤنج) بەڕێوەبەری هواوی لە عێراق وتی: بەكاربەرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەوە جیادەكرێنەوە كە هەواداری سەرسەختی تەكنۆلۆژیان و ئارەزوویەكی لە رادەبەدەریان هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەو تەكنۆلۆژیای پێشكەوتووەن كە چارەسەری سادەو زیرەكیان بۆ دابین دەكات لە ژیاندا كە پڕاوپڕە لە كار.

بەكارهێنانی زیرەكی دەستكرد لە زنجیرەی هواوی (مەیت 10) توانستمان پێدەبەخشێت بۆ تێپەڕاندنی سنوورەكان و چوونە نێو سەردەمی ئەو مۆبایلە هۆشمەندانەی كە لە ئاستی كاردانەوەی نێوان مرۆڤ و ئامێردایە، هەروەها ئەگەری بەرفراوانكردنی تواناكان بەرەو پێش دەبات بەهۆی ئەدای پێشكەوتووانەی و خێراییەكەیی و هێزەكەیی و توانستی بەرزی بۆ داونڵۆد كردن و بەستانی پەیوەندی بە خێراییەكی گەورەتر، ئەم زنجیرە ئامێرە ناوازەیە باشترین ئەزموون بۆ بەكاربەرانی دابین دەكات، رێگە خۆشكەر دەبێت بۆ سەردەمێكی نوێ لە بواری پەرەسەندنی مۆبایلی هۆشمەند.

رۆژنامەی هەولێر