بزانە تاكو ئێستا چەند ئایفۆن X فرۆشراوە

چوار شەممە, 06 کانونی یەکەم 2017 05:51

 

 

لەوەتەی كۆمپانیای ئەپڵ (ئایفۆن X) ی ڕاگەیاندووە لە (11/3) ی ئەمساڵ، زۆر لە بەكارهێنەرانی ئایفۆن پرسیاری ئەوە دەكەن و دەیانەوێت بزانن كە كۆمپانیای ئەپڵ تاكوو ئێستا چەند لە مۆبایلی (ئایفۆن X) ی فرۆشتووە، لەبەر ئەوەی لە بازاڕەكاندا نرخی زۆر گرانەو لە بازاڕیش كەمە كە لە چەندین ووڵات تاكوو ئێستا دەست ناكەوێت.

بەڵام شیكەرەوەیەكی تەكنەلۆژیا بەناوی (جۆن شانگ) لە راپۆرتێكی خۆیدا وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە دەڵێت تاكو ئێستا كۆمپانیای ئەپڵ زیاتر لە (15) ملیۆن مۆبایلی (ئایفۆن X) ی فرۆشتووە.

هەروەها ئەو شیكەرەوەیە ووتی، لە یەكەم ڕۆژی بڵاوكردنەوەی مۆبایلی (ئایفۆن X) كە لە (11/3) ی ئەمساڵ بە فەرمی دەست بە فرۆشتنی كرا تاكو ئێستا زیاتر لە (15) ملیۆن مۆبایلی (ئایفۆن X) فرۆشراوە، كە تەنها لە هەفتەی هەینی ڕەش (Black Friday) زیاتر لە (6) ملیۆن لە مۆبایلی (ئایفۆن X) فڕۆشراوە، كە زۆریەیان لە جۆری (256) گێگەبایت بووە كە نرخەكەی زۆر گرانترە لە جۆری (64) گێگەبایتی.

ئەو شیكەرەوەیە زیاتر ووتی، بەرهەمهێنانی (ئایفۆن X) لە هەفتەیەكدا (3) ملیۆن دانەیە، بەڵام پلان هەیە لە سەرتای مانگی داهاتوو بەرهەمهێنانی لە (%33) زیاد بكرێت بە جۆرێك لە هەفتەیەكدا بگاتە (4) ملیۆن مۆبایل بە هۆی كەمی ئەم مۆبایلەو زۆری داواكاری لەسەری.

شیكەرەوەكە باسی لەوەش كردووە، تا كۆتایی ئەمساڵ پێشبینی دەكرێت (30) ملیۆن لە مۆبایلی (ئایفۆن X) بفرۆشرێت، ئەوەش پێچەوانەی بۆچوونەكان بوو كە پێشبینی دەكرا (28 – 27) ملیۆن مۆبایلی (ئایفۆن X) بفرۆشرێت.

سەرچاوە / تێك ئای

 

ئـ . كـ