لە یەك خولەك ئینتەرنێت بەم شێوەیە بەكاردێت

پێنج شەممە, 07 کانونی یەکەم 2017 06:05

 

 

زۆر ئاشكرایە بەكارهێنانی ئینتەرنێت و ماڵپەرەكانی ناوی بە تایبەت ماڵپەرە كۆمەڵایەتییەكانی رۆژ لە دوای رۆژو كاتژمێر لە دوای كاتژمێر زیاتر دەبێت كە وا دەكات سنووری ئینتەرنێت بەرفراوانتر بێت.

ئەوەی وای كردووە، بەكارهێنەری ئینتەرنێت زیاد بكات بڵاوبوونەوەی مۆبایلە هۆشمەندەكانە كە لەم ساڵانەی دواییدا بە رێژەیەكی بەرچاو زیادیان كردووە بڵاوبوونەتەوە.
ئامێری بەكارهێنانی ئینتەرنێت لە یەك خولەكدا ساڵانە بە وێنەی هێلكاری بڵاودەكرێتەوە، بۆ ساڵی (2017) ئامارەكە بەم شێوەیە:

فەیسبوك: لە خولەكێكدا (900) هەزار كەس دێتە ناوی.
یوتیوب: لە خولەكێكدا سەیری (4.1) ملیۆن ڤیدیۆ دەكرێت.
گوگڵ: لە خولەكێكدا (3.5) ملیۆن جار سێرچ دەكرێت.
واتس ئەپ: لە خولەكێكدا (16) ملیۆن نامە دەنێدرێت.
تویتەر: لە خولەكێكدا (452) هەزار پۆست دەكرێت.

تێك ئای

 

ئـ . كـ