بزانە زۆرینەی بەكارهێنەری مۆبایل لەكوێیە ؟؟

دوو شەممە, 11 کانونی یەکەم 2017 07:30

 

 

مۆبایل و هۆكارەكانی پەیوەندی كردن بۆتە پێویستییەكی گرنگی ئێستای ژیان، كەسانێكی زۆر ناتوانن لێی دووربكەونەوە، ئەمە جگە لەبەكارهێنانی بۆ فەیس بووك و تۆڕەكانی تری كۆمەڵایەتی و بینینی ڤیدیۆكان و وێنەگرتن.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە لەلایەن كۆمپانیای (ipass) ئەنجامدراوەو تێیدا راپرسییەكی كردووەو تێیدا (1700) كەس تێیدا بەشداریان كردووە، ئەوە دەركەوتووە كە بەشداربووەكان بەم شێوەیە مۆبایلیان بەكارهێناوە.

1. ڕێژەی (%7) لەكاتی زۆر تایبەت مۆبایل بەكاردەهێنن.

2. ڕێژەی (%72) لەكاتی چوونیان بۆ (WC) مۆبایل بەكاردەهێنن.

3. ڕێژەی (%11) لەكاتی بەڕێوەبوون بۆ ناشتنی مردوو مۆبایل بەكاردەهێنن.

لەبەشێكی تری راپرسییەكەدا بەشداربووەكان پێیان وابووە كە ئەگەر خزمەتگوزاری (وای فای) لە شوێنەكە هەبوو، ئەوا خۆشحاڵترن بۆ بەكارهێنانی مۆبایلەكانیان.

 

 

ئـ . كـ