چۆن تەواوی وشە نهێنییەكانت لەسەر گوگڵ كرۆم دەسڕیتەوە

سێ شەممە, 12 کانونی یەکەم 2017 06:41

 

 

ڕۆژێك هاوڕێیەكم داوای لاپتۆپەكەمی كرد پێمی ووت : چەند كارێكم هەیە دەبێت لاپتۆپەكەتم بمدەیتێ، چونكە هاوڕێیەكی خۆشەویستمە منیش پێمدا، پاش ئەوەی پڕۆگرامەكان و هەندێك كارو نوسراو تایبەت بەخۆم هەبوو لەسەر لاپتۆپەكەم هەموویم قوفوڵدا بۆ ئەوەی دەستكاری نەكرێت، تاكە شت كە لەسەر لاپتۆپەكەم پێویست بوو بیكەم ئەوەیش سڕینەوەی تەواوی وشەی تێپەڕبوونی نهێنی (Password) بوو لە گوگل كرۆم، ووشەی نهێنی ئیمەیڵ و تەواوی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی منی لەسەر داخل كرابوو.

ڕەنگە ئێوەش ڕۆژێك تووشی ئەو بارودۆخە ببن كە ڕۆژێك هاوڕێیەكت یان كەسێكی نزیكت داوای لاپتۆپەكەت بكات تۆش بەبێ دوودڵی پێی دەدەیت سەرەڕای ئەوەی ترسی تەواوت هەیە لەوەی نەوەكو ئەو هاوڕێیەت ووشەی نهێنی ئیمەیڵ و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانت بكەوێتە دەستی.

بۆ سڕینەوەی تەواوی هەرچی ووشەی نهێنی هەیە لەسەر گوگڵ كرۆم ئەو هەنگاوانە جێبەجێ بكە.

1. وێبگەری( Browser) گوگڵ كرۆم بكەوە.

2. لە دەستەڕاستی سەرەوەی سەر وێبگەڕەكە سێ خاڵی بچووك لەسەر یەك هەیە كلیك لەسەر ئەو سێ خاڵە بكە.

3. پاشان پەنجەرەیەكت بۆ دەكرێتەوە لە ناو خانە چوارگۆشەكان وشەی (History) هەڵبژێرە.

4. پاشان كلیك لەسەر (Clear browsing data) بكە.

5. كلیك لەسەر ووشەی (Password) بكە بۆ ئەوەی تەواوی وشەی نهێنی ناو وێبگەری گوگڵ كرۆم بسڕێتەوە.

ئێستا هەرچی داتاو زانیاری هەیە لەسەر گوگڵ كرۆم سڕایەوە، دەتوانی بێ دوودڵی لاپتۆپەكەت بدەیت بە هاوڕێكەت.

 

سەرچاوە/ تێك ئای

 

ئـ . كـ